ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ى پاسپۆرت له زاخۆ ده‌كرێته‌وه

زاخۆ-KDP.info- به‌ڕێوبه‌ری پاسپۆرتی شارۆچكه‌ی زاخۆ ئاشكراى ده‌كات، کە ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی نووسینگه‌ى پاسپۆرتى زاخۆ ده‌كرێته‌وه، ده‌شڵێ ده‌رهێنانى یه‌كه‌م پاسپۆرت بۆ دوو خێزانی شه‌هید ده‌بێت.
موقه‌ده‌م نێچیرڤان ئه‌حمه‌د عه‌لی، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، كاتژمێر 11ى پێش نیوه‌ڕۆ، به‌فه‌رمی نووسینگه‌ى پاسپۆرتى زاخۆ به ئاماده‌بوونى وه‌زیری ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێم و، به‌رپرسانی سنووره‌كه ده‌كرێته‌وه".
به‌ڕێوەبه‌ری پاسپۆرتی شارۆچكه‌ی زاخۆ گوتیشی: "كاروباری نووسینگه‌كه ته‌واو بووه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌كه‌ش دوو خێزانی شه‌هیدی سنووره‌كه‌مان ئاماده ده‌بن و، ده‌رهێنانى یه‌كه‌م پاسپۆرت بۆ ئه‌وان دەبێت".
موقه‌ده‌م نێچیرڤان ده‌شڵێ، كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى پاسپۆرت له زاخۆ، هه‌نگاوێكى زۆر باشه بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه، چونكه خه‌ڵكی زاخۆ پێشووتر ده‌بوایه له شاری دهۆك پاسپۆرت ده‌ربێنن و نوێ بكه‌نه‌وه، بەوەش رێگەیەکی دووریان دەبڕی، نووسینگه‌ی پاسپۆرتی دهۆكیش به‌هۆی خه‌ڵكی ته‌واوی سنووری شارەکە و ئاواره‌كانیش قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری له‌سه‌ره".
قه‌زای زاخۆ، سه‌ر به‌پارێزگای دهۆكه و ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان باشوور و باكووری كوردستان، به‌و هۆیه‌وه بۆته شارێكی بازرگانی گرینگ و، ساڵانه له رێگای ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل، كه له‌و سنووره‌یه، بارزگانییه‌كی زۆر بۆ كوردستان و ته‌واوی عێراقی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
نەشوان بەرزنجی




