دڵشاد بارزانی به‌شداری كۆنگره‌ی SPD ده‌كات

بەرلین -KDP.info- له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی سه‌ركردایه‌تیی پارتی سۆسیالدیموكراتی ئەڵمانیا، به‌ڕێز دڵشاد بارزانی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئەڵمانیا، به‌شداری كۆنگره‌ی SPD بوو له به‌رلین.
له په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌دا، دڵشاد بارزانی چاوی كه‌وت به چه‌ندین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و پارته و گه‌وره‌به‌رپرسانی ئەڵمانیا و هه‌ردوولا ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندیی هە‌رێمی كوردستان و ئەڵمانیا و شه‌ڕی تیرۆر و ئاواره‌كانیان تاوتوێ كرد و دڵشاد بارزانی هیوای سه‌ركەوتنی بۆ ئه‌ندامانی كونگره‌كه خواست.
جێگای ئاماژه پێكردنه پارتی سۆسیالدیموكراته‌كانی ئەڵمانیا نزیكه‌ی سه‌دوپەنجا ساڵه دامه‌زراوه و دووە‌م پارتی ده‌سته‌ڵاتداره له ئەڵمانیا، به‌ڵام له ماوه‌ی ڕابردوودا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوخۆی ئەڵمانیا و په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ووروپا ده‌نگه‌كانیان كه‌می كردبوو و چه‌ندین كێشه‌ی ناوخویییان هه‌بوو. له‌م كۆنگره‌یه‌دا ئه‌ندامانی پارتی ناوبراو سه‌ركردایه‌تییەكی نوێیان هە‌ڵبژارد و له‌ناو دەسەڵاتی ئەڵمانیادا دوو پۆستی گه‌وره پشكی پارتی ناوبراون، کە وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆككۆمارە.
خالد عەلی – به‌رلین




