٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی گوتارێك پێشكەش دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 2019/12/7، مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی تێپەڕبوونی سەد رۆژی كاركردن بە سەر كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گوتارێكی تەلەڤزیۆنی پێشكەشی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات.

سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی، لە گوتارەكەیدا كە بڕیارە كاتژمێر هەشتی ئێوارە لە كەناڵەكانی راگەیاندن پەخش بكرێت، تیشك دەخاتە سەر دەسكەوتەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی سەد رۆژی كاركردنیدا.

ئەو تەوەرانەی سەرۆكوەزیران لە گوتارەكەیدا بە درێژی باسیان دەكات، بریتین لە پرۆسەی چاكسازیی كارگێڕی و دارایی، رووبەڕووبوونەوە و سنوورداركردنی گەندەڵی، گەشەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری، باشتركردنی پەیوەندی و چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی لە بەغدا.

هاوكات لە گەڵ گوتارەكەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیارە راپۆرتێكی پڕ لە وردەكاری و زانیاری تایبەت بە سەد رۆژی كاركردن لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە دەزگاكانی راگەیاندن بڵاو بكرێتەوە. 

رۆژی 2019/12/4 سەد رۆژی كاركردن بەسەر كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تێپەڕی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار