٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لیژنەی دەستپاکی لێکۆڵینەوە لە بەھەدەردانی ٢٦١ ملیۆن دیناری کۆلیژی پەروەردەی ئاکرێ دەکات"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوونی بۆ ھەدەردانی ٢٦١ ملیۆن دینار لە کۆلیژی پەروەردەی ئاکرێ دەکات و جێگری سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێ، ڕاپۆرتێک لەبارەی دیارنەمانی ئەو پارەیە دەدەینە سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

سەعید مستەفا، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان حەفتەی ڕابردوو سەردانی پارێزگای دھۆکی کردووە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دیارنەمانی ٢٦١ ملیۆن دیناری کۆلیژی پەروەردەی ئاکرێ کە پارەکە دیار نەماوە."

جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی گوتیشی: "لیژنەی دەستپاکی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی کۆ بووەتەوە لەبارەی پرسی ڕاگری پێشووی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ، کە تۆمەتبارە بە بەھەدەردانی ٢٦١ ملیۆن دینار و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ کراوەتەوە."

سەعید مستەفا ڕوونی کردەوە: "بڕیارە ھەموو ئەو زانیارییانەی لە بەدواداچوونی لیژنەی دەستپاکی لەبارەی بەھەدەردانی ئەو پارەیەوە لە کۆلیژی پەروەردەی ئاکرێ کۆ کراونەتەوە، لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا ڕادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بکرێت."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار