فارس عیسا: سبه‌ی شاندی هه‌رێم ده‌گاته به‌غدا بۆ ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی بودجەوە

هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گوتی، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نابێت و سبه‌ی شاندی هه‌رێم ده‌گاته به‌غدا و ڕێككه‌وتن ئیمزا ده‌كرێت.
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا دەر‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران گوتی: "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نابیت بۆ ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش سبه‌ی به‌یانی شاندی هه‌رێم ده‌گاته به‌غدا و ڕێككه‌ونه‌كه ئیمزا ده‌كرێت."
فارس عیسا گوتیشی: "ڕێككه‌وتنه‌كه كراوه و ته‌نیا ئیمزاكردنی ماوه بكرێت له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه و سبه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه ئیمزا ده‌كرێت و هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر هاتنی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا نه‌هاتووه."
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، بڕیاره سبه‌ی هه‌رێم و به‌غدا ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجەوە ئیمزا بكه‌ن و هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه250هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات و به‌غداش شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات، به‌ڵام دوێنێ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و بڕیاره په‌رله‌مان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی تاوتوێ بكات.
بڵند ئیبراهیم




