ته‌نیا له له‌یلان و سه‌رگه‌ڕان زیاتر له 500 دۆنم زەوی بە عه‌ره‌بی هاوردە دراونه‌ته‌وه

كه‌ركووك -KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری كشتوكاڵی كه‌ركووك گوتی، ته‌نیا له لەیلان وسه‌رگه‌ڕان زیاتر له500 دۆنم زه‌ویی كورد له ڕیگه‌ی دادگاوه دراونه‌ته‌وه بە عه‌ره‌به هاوردەکان و له كورد وه‌رگیراونه‌ته‌وه و ته‌عریبێکی چڕ ده‌ستی پێ كردووه‌تەوە و له چه‌ندین شوێنی دیكه‌ش سكاڵای عه‌ره‌ب له به‌رژوه‌ندیی ئه‌وان یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه، بۆیه سه‌دان دۆنم زه‌ویی کورد بە عه‌ره‌ب دراونه‌ته‌وه.
مه‌هدی موباره‌ك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له ناوچه‌كانی له‌یلان و سه‌رگه‌ڕان و داقووق و یاییچی چه‌ندین سكاڵا له لایه‌ن عه‌ره‌بی هاوردەوە له دادگاكان تۆمار كراون و به‌شێك له‌و سكاڵایانه له به‌رژوه‌ندیی عه‌ره‌به‌كان یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه، لە کاتێکدا ئه‌مانه مڵكی كوردن و تاپۆشیان هه‌یه. له سه‌رگه‌ڕان 50 دۆنم زه‌وی له كورد وه‌رگیراوه و له له‌یلان شه‌ش سكاڵا بۆ عه‌ره‌ب یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه، كه 450 دۆنم له كورد وه‌رگیراوه‌ته‌وه و له داقووقیش 23 سكاڵا بۆ عه‌ره‌ب یه‌كلایی بووەته‌وه و له ناوچه‌ی یاییچی 53 سكاڵا بۆ عه‌ره‌ب یه‌كلایی بووەته‌وه، ئه‌مه‌ش بووەته گرفتێكی زۆر بۆ جووتیارانی كورد و، ئێستا عه‌ره‌به‌كان ئه‌و زه‌وییانه بۆ خۆیان به‌كار دێنن."
مه‌هدی موباره‌ك گوتیشی: "سوپا و هێزەکانی عێراق هاوكاریی جووتیارانی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن، بۆیه جووتیارانی عه‌ره‌ب زه‌وییه‌كان بۆ خۆیان به‌كار دێنن و ته‌عریبێكی چڕ دستی پێ كردووەتەوە و پێویسته هه‌رچۆنێك بێت ڕێگریی لێ بكرێت، چونكه دادگاكان سه‌دان دۆنم زه‌وییان بە عه‌ره‌بی هاوردە داوەته‌وه."
بڵند ئیبراهیم




