٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی تورکیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سەردانی تورکیا دەکات و چاوی بە سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە و چەند بەرپرسێکی باڵا دەکەوێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمیی سەردانی وڵاتی تورکیا دەکات، لە میانەی سەدانەکەشیدا چاوی بە سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و چەند بەرپرسێکی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە دەکەوێت.

لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا یەکێ بوو لەو وڵاتانەی هەرزوو بانگهێشتنامەی فەرمیی ئاڕاستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە ئێستا سەردانەکە ئەنجام دەدرێت.

ئەم سەردانەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، گفتوگۆکردن دەبێ دەربارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا و رۆڵی گرینگی هەرێم لە سەقامگیری ناوچەکەدا.

ئەمەش یەکەم سەردانی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە بۆ دەرەوەی وڵات و تورکیا، پێشتر پلان بۆ ئەو سەردانە دانرابوو، بەڵام چەند جارێک دواخرا. بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ دوای دیدار و گفتوگۆکانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا، بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان. 

هەواڵی پەیوەندیدار