٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ کۆمەڵ و پارتى کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆك نێچیرڤان بارزانی جەختى لەسەر ڕۆڵ و بەشداری و هاوهەڵوێستیی كۆی لایەنە سیاسییەكان كردەوە بۆ پێكەوەكاركردن بە ئامانجی پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان.

لە درێژەی دیدار و كۆبونەوەكانیدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە 27/11/2019 لە هەولێر بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە یاوەریى بەڕێزان مستەفای سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا جێگرانی سەرۆك، سەردانی هەر یەك لە كۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد.

لە هەردوو كۆبونەوەكەدا، بایەخ و گرنگیی و هاوهەڵوێستیی كۆی لایەنەكانی كوردستان دەرباری پرس و بابەتە سەرەكییەكان لەسەر هەردوو ئاستی كوردستان و عێراق، جەختیان لێكرایەوە.

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەرۆشی و بەدەنگەوەهاتنی لایەنەكانی كرد بۆ هەوڵ و هەنگاوەكانی سەرۆكایەتیی هەرێمى کوردستان بە ئاراستەی تەبایی و یەكڕیزی و پێكەوەكاركردنی هەمووان لە ئاست ڕووداو و پێشهاتەكاندا، بەتایبەتیش هەوڵەكانی پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی كوردستانی لە بەغدا كە بتوانێ یەكگرتووانە نوێنەرایەتیی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و داكۆكی لە ماف و دەسكەوتە دەستورییەكانی بكات.

لای خۆیانەوە هەر یەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی ستایشی هەوڵ و هەنگاوەكانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانى و سەرۆكایەتیی هەرێمیان كرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ یەكڕیزی و تەبایی و هاوگوتاریى كوردستانی دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار