٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەمید ئیدریس: قەبارەی داعش لە کەرکووک زۆر زیادی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  لە سنووری پارێزگای کەرکووک جووڵەی چەکدارانی داعش زیادی کردووە و بە گوتەی بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووکیش، ژمارەی چەکدارانی داعش زیادی کردووە و داعش توانیویەتی دووبارە لە دەوروبەری کەرکووک مۆڵگە بکاتەوە.

عەمید ئیدریس ڕەفعەت، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئاڵۆزیی ڕەوشی ئەمنیی پارێزگای کەرکووک بەردەوامە، بەتایبەتی لە دەروبەری کەرکووک ڕەوش لە ئاستێکی مەترسیداردایە، ئێمە بەردەوام چاودێریی ڕەوشی ئەمنیی کەرکووک دەکەین و لە ڕۆژانی ڕابردوودا جووڵەی چەکدارانی داعش زۆر زیادی کردووە، ئەوەندە مەترسییەکە زیادی کردووە کە ئەگەر پێشتر داعش بە شێوەی مەفرزەی پارتیزانی، کردەوەی تیرۆرستیی کردبێت، ئەوە ئێستا لە دەوروبەری کەرکووک دووبارە بنکە و بارەگای کردووەتەوە."

بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک دەڵێت: "دانانی مۆڵگە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە نیشانەی زیادکردنی چەکدارەکانیانە، واتە خەڵکیان لەگەڵدایە و ژمارەیان زیادی کردووە."

عەمید ئیدریس ڕەفعەت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەی ڕەشاد شەڕ و پێکدانان لە نێوان ھێزەکانی عێراق و چەکدارانی داعشدا ڕووی داوە، بەداخەوە قەبارەی داعش لە کەرکووک و دەوروبەری زۆر زیادی کردووە، ئەوەش مەترسیی بۆ سەر کەرکووک و کەرکووکییەکان پەیدا کردووە."

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار