"سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بووه‌ته چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو كورد"

سلێمانی-KDP.info- سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی كوردستان، هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و یه‌كڕیزیی ناوخۆیی و دروستكردنی یه‌كگوتاری ده‌ست پێ كردووه. چاودێرانی سیاسی و ماموستایانی زانكۆ بڕوایان وایه، دۆخی ناوچه‌كه و گۆڕانكارییه‌كان پێویستی به یه‌كگوتاریی كورد و چه‌ترێکی كۆكه‌ره‌وه هه‌یه، ڕاگه‌یاندنكاران و ڕۆشنبیران كه‌شێكی له‌بار بڕه‌خسێنن.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: "له قۆناخێكی زۆر هه‌ستیارداین، له ناوچه‌كه‌دا كورد پێویستی به یه‌كخستنی ناوماڵی خۆی هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتێكه بۆ پاراستنی شكۆی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته كۆبوونه‌وه و هه‌نگاوی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی حزبه‌كان له‌ژێر چه‌تری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم تا ئاستی نووسینی به‌ڵێننامه‌یه‌ك له نێوان لایه‌نه‌كاندا بێته كایه‌وه، هه‌مووان یه‌كگوتار بن و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان بپارێزین، مه‌رجه‌عیه‌تێكی یاسایی هه‌بێت کە ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وەیی، یه‌كگوتار بن".
ناوبراو ده‌ڵێ: "سه‌رۆكایه‌تی مڵكی هه‌موو تاكێكی كوردستانه، پێویسته له‌سه‌ر حزبه‌كان به‌ده‌مه‌وه‌چوونی جددییان هه‌بێت بۆ هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بۆ یه‌كگوتاری و، ئه‌ركی ڕۆشنبیران و ڕاگه‌یاندنكارانه كه‌شێكی ئه‌رێنی بۆ قۆناخه‌كه بهێننه ئاراوە."
هاوكار عیزه‌ت، چاودێری سیاسی، سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم و هێز و لایەنە سیاسییەکان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێم وایە هەمیشە نزیکی و کۆبوونەوە و تەباییی نێوان هێزەکان و دەسەڵاتە باڵاکانی هەرێم گرنگی و قورساییی خۆی هەیە، چونکە هەموو کات کەمکردنەوەی سپەیس و دوورییەکان دەبێتە خاڵیکی زۆر باش بۆ کاری پێکەوەیی، سەرۆکایەتیی هەرێم لە پەرلەمان متمانەی سەرجەم هێزەکانی وەرگرتووە و پێویستە هەموو لایەک وەک یەکێک لە دەسەڵاتە باڵاکانی هەرێم لە دەوری کۆ ببنەوە و بیکەنە خاڵی کۆبوونەوەیان لە دەوری پرۆژەیەکی نیشتمانیی گشتگیر و سەرۆکایەتیی هەرێم بکەنە خاڵی کۆتاییهێنان بە ململانێ حزبییەکان و دروستکردنی هاوپەیمانییەک بۆ کارکردن، وەک یەک تیم و یەک هاوپەیمانی لە عێراق، هێندە قورسایی دەداتە کورد، کە بتوانێت بە دەنگێکی دلێر داوای مافە ڕەواکانی خۆی بکات لە چوارچیوەی دەستووردا ".
پێویستمان به‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی به‌غدا یه‌كگوتاریی كوردی هه‌بێت، له ناوخۆ یه‌كگرتوو بین له ڕووی به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
دڵشاد نامیق، ماموستای زانكۆ ده‌ڵێ: "له عورفی سیاسی‌دا سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ته‌عبیره له ته‌واوی ئه‌و حزبانەی هه‌ن، به ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدارەوە، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین ڕۆڵی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ئه‌و چه‌تره بێت کە هه‌موو لایه‌ك خۆیان له‌ژێریدا ببیننه‌وه. ئێستا له قۆناخێكی ناسكداین، عێراق وه‌ك ساڵی 2003 بۆ 2005 وایه، كاتێك ده‌ستوور ده‌نووسرایه‌وه، بۆیه پێویستمان به‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی به‌غدا یه‌كگوتاریی كوردی هه‌بێت، له ناوخۆ یه‌كگرتوو بین، له ڕووی به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌وپێشبردنی چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان".
دڵشاد نامیق پێ وایه: "ده‌بێت گوتارێكی هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان، ئه‌وه‌ش پێویستی به چه‌ترێك هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌یان، ئێستاش جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی ئه‌و ڕۆڵه ده‌گێڕێت، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین، به‌پێی ڕۆڵی گه‌وره‌ی دیپلۆماسیی خۆی، ئه‌و ڕۆڵه بگێڕێت".
كوێستان له‌تیف، ماموستای زانكۆی سلێمانی، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌نگاوی گرنگن له‌م كات و ساتانەدا ناوچه‌كه و كوردستان له هاوكێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی ناوخۆییی گه‌رمدایه، كاتێك سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و ئایدیۆلۆجیا جیاوازه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك مێز كۆ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كورد یه‌كده‌نگ بێت، بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان سوودبه‌خشه، ئه‌گه‌ر ئێمه چاو له مێژووی كورد بكه‌ین، هه‌ركات یه‌ك نه‌بووبین، ده‌ستكه‌وتمان له‌ده‌ست داوه، دیاره ته‌جروبه‌كانی مێژوو له سیاسه‌تی كوردیدا جێی بووه‌ته‌وه و دەبێ ده‌رفه‌ت نه‌ڕه‌خسێنین بۆ په‌رتبوونمان، کە نه‌یارانمان سوودی لێ ببینن، هه‌نگاوی یه‌كڕیزیی سه‌رۆكی هه‌رێم زۆر گرنگ بوو، چۆن هه‌نگاوه‌كانی له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه گرنگن، ئێستاش هه‌نگاوه‌كانی بۆ یه‌كڕیزیی ناوخۆیی گرنگن، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له به‌غدا به‌ڕێوه‌ن، به‌تایبه‌ت له هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌كانی ده‌ستوور، ئه‌گه‌ر كورد یه‌كگوتار و یه‌كگرتوو نه‌بێت، ئه‌وه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به خوێنی شه‌هیدان به‌ده‌ست هاتوون، له ده‌ستیان ده‌ده‌ین".
عه‌زیز هه‌ورامی




