نێچیرڤان بارزانی و عەلی باپیر لە کۆبوونەوەدان

هەولێر-KDP.info- دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشهممه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی کرد و ئێستا لەگەڵ عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە.
ئامانجی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ حیزبەکان یەکخستنی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانە لەبەرامبەر گۆڕانکاری و رووداوەکانی عێراق و ناوچەکە، هەروەها تاوتوێکردنی دوایین کۆبوونەوەی لایەنەکانی عێراق کە 18ی ئەم مانگە لە بەغدا لە ماڵی عەممار حەکیم بەڕێوەچوو.
بە ئامانجی یەکدەنگیی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان و هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان، رۆژی سێشەممە 26-11-2019 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی کرد و بەجیا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە.




