ماڵپەڕی KDP ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڵاو دەكاتەوە

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، كە یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش، بریتی دەبێت لە دواپێشھاتەكانی گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵیی تایبەت بە ماف و شاییستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی ٢٠٢٠ـدا.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشهممه كاتژمێر ١١ بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی ئەنجومەن قوباد تاڵەبانی، كۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوە دەچێت.
بە گوتەی سەرچاوەكە، تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش بریتین لە:
- گفتوگۆكردن دەربارەی دوایین پێشكەوتنەكانی گفتوگۆی نێوان ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵیی تایبەت بە ماف و شاییستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی ٢٠٢٠.
- گفتوگۆكردن دەربارەی میكانیزمی رێكخستنەوە و یەكخستنەوە و گەڕاندنەوەكانی سەرجەم داھاتەكان بۆ وەزارەتی دارایی.
- گفتوگۆكردن دەربارەی پڕۆژەی پێوەری ئاوی ماڵان.
ھەڵكەوت محەمەد




