"شه‌شەمین دادگای ئه‌و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییانه به‌ڕێوه‌چوو کە چه‌كی كیمیایییان به ڕژێمی سه‌ددام فرۆشتووه"

هەڵەبجە -KDP.info- ئه‌مڕۆ (٢٦-١١-٢٠١٩) له دادگای هه‌ڵه‌بجه، شه‌شه‌م دادگای ئەو كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییانه به‌ڕێوه چوو، کە هاوكاری سه‌ددام حوسێن بوون له كیمیابارانكردنی ئه‌و شارەدا. سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیاباران ده‌ڵێ، له دادگای ئه‌مڕۆدا ته‌واوی به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر 10 كۆمپانیا و كه‌سایه‌تیی هاوكاری سه‌ددام حوسێنی دیكتاتۆر خرانه ڕوو.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دانیشتنی شه‌شه‌می دادگای هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه‌ی تاوانبارن، یان به‌شێكن له تاوانبارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه چوو. دادگا‌كه به شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه چوو، ئه‌و به‌ڵگه و دیكۆمێنتانه‌ی له‌به‌رده‌ستی ده‌سته‌ی پارێزه‌ران بوون، خرانه ڕوو، وته‌ی قوربانیان وه‌رگیرا و بڕیاره به‌یانی 27/11/2019 دادگا‌كه به‌رده‌وام بێت".
لوقمان عه‌بدولقادر گوتیشی: "سكاڵامان دژی نزیكه‌ی 25 كۆمپانیا و كه‌سایه‌تی تۆمار كردووە، ئه‌مڕۆ به‌ڵگەمان له‌سه‌ر 10 كۆمپانیا و كه‌سایه‌تی خستە به‌رده‌م دادگا، كه هاوكاری ڕژێمی سه‌ددام حوسێن بوون له پێدانی كیمیایی و هاوكاریكردنی بۆ گەیشتنی کیمیایی به عێراق".
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌مڕۆ ساڵح مه‌جید، پارێزه‌ری عێراقی، کە داوای له‌سه‌ر تۆمار كراوە و، لینكی نێوان ڕژێمی سه‌ددام حوسێن و كۆمپانیاكان بووه بۆ كڕینی چه‌كی كیمیایی، ئاماده‌ی دادگا‌كه بوو".
عه‌زیز هه‌ورامی




