حزبه‌كان: سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بووه‌ته چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان

سلێمانی-KDP.info - ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه (٢٦-١١-٢٠١٩)، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی، سه‌ردانی پارێزگای سلێمانییان كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ بوونه‌وه. حزبه‌كانیش پێیان وایه، دۆخی ئێستای ناوچه‌كه یه‌كگوتاریی ده‌وێت و پشتیوانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بن. مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حزبه‌كان و هاتنیم بۆ سلێمانی زۆر پێ باشه و كوردستان پێویستی به یه‌كڕیزی هه‌یه، كۆبوونه‌وه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌یه له‌و دۆخه‌ی عێراق و ناوچه‌كەدا كورد خۆی حازر بكات و به یه‌كده‌نگی ڕووبه‌ڕووی ڕووداوه‌كان ببینه‌وه".
مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌ڵێ: "ئه‌م وڵاته به هه‌موومانه‌وه جوانه، بۆیه پێویسته هه‌موو حزبه‌كان پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێم و جه‌نابی كاك نێچیرڤان بین و ئەوە هه‌نگاوێكی باشه. ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا ساردییەك له نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌بووبێت، تێپه‌ڕ بكرێت، چوارده‌ورمان هه‌مووی ئاگره، ده‌بێ خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده بكه‌ین و نابێ ته‌ماشاكه‌ر بین، دەبێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حزبه‌كان به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌بێت بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ڕوو بده‌ن".
بەو دوو كۆبوونه‌وه‌یەی ڕابردووی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی كوردستان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش لێكنزیكبوونه‌وه له نێوان حزبه‌كاندا پەیدا بووە و، باس له پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی كوردستانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق ده‌كرێت.دیاری حوسێن، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌ركاتێك كورد به‌ده‌ست دوژمنه‌كانییه‌وه تووشی زیان بووبێت، ئه‌وه ناوماڵی كورد په‌رت بووه و، هه‌ركاتێک كورد یه‌كده‌نگ بووبێت ده‌ستكه‌وت بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ست هاتووه، به‌ره‌ی كوردستانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی لێ به‌رهه‌م هات. ئێمه وه‌ك پارتی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه هه‌وڵی یه‌كڕیزیی ناوماڵی كوردمان داوه". دیاری حوسێن گوتیشی: "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێستای جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم، كاك نێچیرڤان بارزانی، بۆ یه‌كخستنی ناوماڵی كوردی و ئامادەبوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئه‌گه‌ره‌كانی ڕووداوه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه ده‌یاننێت، درێژه‌پێده‌ری به‌رنامه‌ی سه‌رۆك بارزانییه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ده‌ڵێ: "پاش كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حزبه‌كان، یه‌كگرتویی و یه‌كهه‌ڵوێستیی باشی حزبه‌كان هه‌یه، سه‌رۆكی هه‌رێم به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌كاندا یه‌كگوتاریی كوردی دروست بكات و ئاماده بێت و هیچ زیانێك به كیانی هه‌رێم نه‌گات. له عێراق و ناوچه‌كه گۆڕانكاری ده‌بێت و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌یه‌وێت هه‌موو لایه‌ك له‌ژێر چه‌تری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمدا كۆ بكاته‌وه، پێوه‌ندیی لایه‌نه‌كان له ئاستێكی باشدایه و پێكه‌وه ئاینده‌ی حكوومه‌تی چوارساڵی حكومڕانیان داڕشتووه".چالاك موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی گوت: "ئێستا كورد له هەرێمی كوردستان و له به‌غدا و له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان پێویستی به یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌یه، ته‌نیا خۆمان به‌كه‌ڵكی خۆمان دێین، یه‌كڕیزیی كورد ئه‌ساسه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو کە ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمه‌كه‌مان ببێته‌وه".
چالاك موهه‌ندیس ده‌ڵێ: "هیوادارین نێچیرڤان بارزانی به‌رده‌وام بێت له پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه بۆ یه‌كخستنی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و نه‌هێشتنی گرژی و ئاڵۆزیی نێوانیان، كورد پێویستی به‌وه‌یه به‌كرده‌وه ماڵی خۆی یه‌ك بخاته‌وه".ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕوای وایه، ئه‌وه به‌هێزیی پێگه‌ی كوردستانه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا سه‌ردانی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌ت كۆ ده‌بێته‌وه".
عه‌زیز هه‌ورامی




