دڵشاد شه‌هاب: ناوەرۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتی ڕاگه‌یاند

سلێمانی - KDP.info - ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتیدا گفتوگۆكان ئیجابی بوون. خه‌ڵكی كوردستان داوای یه‌كگوتاریمان لێ ده‌كه‌ن، بۆیە سه‌ردان بۆ لای لایه‌نه سیاسییەکانی تریش به‌رده‌وام ده‌بێت.
دڵشاد شه‌هاب، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له سلێمانی سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتییان كرد، ئامانجی سه‌ردانه‌كه یه‌كڕیزی و یه‌كگوتاریی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانه و سه‌ردان بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستی پێ كردووه، له پێشتریش چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێك خران، به سوپاسه‌وه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان تێیدا به‌شدار بوون، هه‌نگاوی باش بڕاون و بڕیاری باش دراون، کە جێگه‌ی چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵكی كوردستان بێت."
دڵشاد شه‌هاب گوتی: "له‌م بارودۆخه‌دا کە ئێستا هه‌رێم و به‌تایبه‌ت عێراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت، خه‌ڵكی كوردستان به‌تێكڕا چاوه‌ڕوانی یه‌كگوتارییان له لایه‌نه سیاسییه‌كان هەیە، بۆیە سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی داوه‌ته ئه‌و ئه‌ركه و خۆشبه‌ختانه ئیستجابه‌یه‌كی باش له لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌یه و، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌ردەوام بن، جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی ده‌ست پێ كرد، یه‌كه‌م بۆ ئەوەی سوپاسیان بكات بۆ ئه‌و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنه و، دووه‌میش بۆ ئەوەی گفتوگۆکان به‌رده‌وام بن." شه‌هاب ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی و گۆڕان دا و گوتی: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كیی به‌شدار له حكوومه‌تدا، واتە یه‌كێتی و گۆڕان بوو، ئه‌و قسانه‌ی له كۆبوو‌نه‌وه‌كاندا باس كران، قسه‌ی دڵخۆشكه‌رن، هه‌موو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌موو تواناكان یه‌ك بخرێن و پاڵپشتیی پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی سه‌ره‌كیی تێیاندا یه‌كگوتاریی هه‌رێمی كوردستان بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و پارێزگاریكردن له ماف و ئیستحقاقاتی هەڕیم له ڕووی ماڵی و بودجەوە، كه ئێستا له حكوومه‌تی ناوه‌ندی كار بۆ ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2020 ده‌كرێت و ئه‌و هه‌نگاوه سیاسییانه‌ی ده‌نرێن بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستووری عێراق. سه‌رجه‌می حزبه‌كان له‌سه‌ر پرسه ئه‌ساسییه‌كان كۆكن و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، وه‌ك چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان و گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی و باڵاترین ده‌سه‌ڵات ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکات." شەهاب زیاتر ده‌ڵێ: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتی زۆر سه‌ركه‌وتو بوو، سه‌ردان بۆ لای لایه‌نه سیاسییەکانی تریش به‌رده‌وام ده‌بێت."
عه‌زیز هه‌ورامی




