٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2019/11/26 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفانی ئەلقاق بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کرد.

لە دیداەرکەدا کە جەیمس سۆرنتن کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەیبوو،گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق کرا . جەخت لەوە کرایە کە ناجێگریی بارودۆخی عێراق لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی نییە. دووپاتیش کرایە کە پێویستە دەرفەت بە سەرۆک وەزیرانی عێراق بدرێت بۆ وەڵامدانەوەی داخوازییە رەواکانی خۆپێشاندەران و ئەنجامدانی چاکسازییەکان.
شاندی بەریتانی پشتیوانیی خۆیان بۆ چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار