٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی حكوومەت بۆ KDP: بەم زووانە پۆستی بریكاری وەزارەتەكان یەكلا دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دوای پێكھێنانی كابینەی نۆیەم و رێككەوتنی لایەنەكان، تاوەكو ئێستا بریكاری وەزارەتەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دانەندراون، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش رایدەگەیەنێت، بە زووترین كات ئەم پۆستانە یەكلا دەكرێنەوە.

دكتۆر جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، كە یەكێك لە كارە سەرەكییەكانی ئەم كابینەیە، ئەوەیە كە كاروبار و ئەدای حكوومەت باشتر بێت و خزمەتی ھاووڵاتیان لە ھەموو سێكتەرەكان بكات.

پەیوەست بە بەركەوتەی لایەنەكانیش بۆ پۆستی بریكاری وەزارەتەكان، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت، بەشێك لە لایەنەكان كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی بریكاری وەزارەتەكان و بەرێوەبەرە گشتییەكان پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە و بەم زووانەش ئەم پۆستانە یەكلا دەكرێنەوە.

 

ھەڵكەوت محەمەد

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار