"هاووڵاتییانی سلێمانی بەم ڕێککەوتنەی هەولێر و بەغدا دڵخۆشن"

سلێمانی -KDP.info- هاووڵاتیانی شاری سلێمانی خۆشحاڵن به هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرانبەر داواکرنی ماف و شایسته داراییه‌كانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد. پسپۆڕێكی ئابووریش ده‌ڵێ، سەردان و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا پەیامی دڵخۆشیی بۆ هاووڵاتییان هێنا، چونکە چەسپاندنی بودجەی هەرێمی کوردستان، واتا بووژاندنه‌وه‌ی ئابووریی کوردستان.
ئه‌مڕۆ (٢٥-١١-٢٠١٩)، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی كۆ بوونه‌وه و جه‌ختیان كرده‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتن. ئومێد سه‌باح، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی گه‌یشتووینه‌ته ڕێککه‌وتن و له گفتوگۆکاندا زۆرترین جه‌ختمان له‌سه‌ر پارێزگاریکردن له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان کردووه."
هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دڵخۆشن کە شاندی هەرێمی کوردستان بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن هەوڵی چەسپاندنی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی دا. عەتا جەمال، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری سلێمانییە، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەپەرۆشین کە شاندی هەرێمی کوردستان سەرکەوتووانە بە چەسپاندنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان تا ئاستێکی باش گەیشتنە ڕێکكەوتن، چونکە ناردنی بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان گوزه‌رانی خه‌ڵك باش ده‌كات و جموجووڵ ده‌كه‌وێته‌وه بازاڕ و ئابووریی كوردستان ده‌بووژێته‌وه."
ئاسۆ محه‌مه‌د، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی شاری سلێمانییه، دەربارەی سەردانی ئەمڕۆی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە 2014ـوە چاوەڕوانین بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان وەک پێشووی لێ بێتەوە تا بە مافە ڕەواکانی خۆمان شاد بینەوە، کە لێمان زه‌وت كرابوو، ئه‌وه هه‌واڵێكی جێی دڵخۆشیی هه‌موومانه و ده‌رخه‌ری خه‌مخۆری و سوربوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر ماف و شایسته‌كانمان."
ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جارێكی تر سەردانی بەغدادیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆ بوونەوە و گەیشتنە ڕێكکەوتن و هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی ٢٠٢٠ـەوە پابەندی هەناردەی نەوت دەبێ لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە به بڕی ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، لە بەرانبەردا بەغدا پابەند دەبێ بە پێدانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان."
شاره‌زایانی بواری ئابووریش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئەم ڕێککەوتنە تەمەنی چەند درێژ بێ، هیچ زیانێکی ئابووریی بۆ هەرێمی کوردستان نابێ، بەڵکو دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێز، کە هەرێم پێگەی ئابووریی خۆی بەهێزتر بکات، بۆیە ئەم ڕێککەوتنە ئەگەر لە کۆتاییدا وەک خۆی جێبەجێ بکرێ، دەرفەتێکی نوێیە بۆ هەرێمی کوردستان کە لە ڕووی ئابوورییەوە لە ناوچەکەدا گەشەی زیاتر بکات.
مامۆستایەکی بەشی ئابووریی زانکۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه دا: "دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە غداوە، بۆیە دەبێ بە گرنگییەوە چارەسەر بکرێت، هەرچەندە حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەمخۆرانە لە هەوڵەکانیان بۆ جێگیركردنی بودجە بەردەوامن، کە جێی دەستخۆشییە، بەڵام دەبێت ئاوریش لە ڕیگاچاره‌ی تر بدرێتەوە، بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری."
خالید شوانی باسی لەوەش کرد، بەشێکی زۆری دانیشتووانی هەریمی کوردستان مووچەخۆرن، بۆیە چەسپاندنی بودجە، واتا کۆتاییی کیشە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بووژاندنه‌وه‌ی بازاڕ و جموجووڵی بازرگانی و هەستانەوەی ئابووری، هەربۆیە ڕێکكەوتنی ئەمڕۆی شاندەکە و بەرپرسانی عێراق بەرەوپێشچوونێکی زۆر باشە.
زریان کەمال




