٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ ٢٤٥ مۆڵەتی وەبەرهێنان لە دهۆک دراون

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، ئێستا ئەوان لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانی پارێزگا لە هەوڵی کۆکردنەوەی داتادان بۆ پلانی ٤ ساڵی و ١٠ ساڵی بۆ یەکەی دروستکردنی پرۆژەی وەبەرهێنان لە قەزا و ناحییەکان.

 

کوردۆ ئیحسان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "حکوومەتی ئێستا دەیەوێ بزانێت وەبەرهێنان لە کۆی پێویستە، بۆیەش لەگەڵ هەموو یەکە ئێدارییەکانی کۆ دەبینەوە بۆ ئەوەی بزانین لە کۆی وەبەرهێنان بکەین و پلانی خۆمان ئامادە بکەین بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە."

 

ناوبراو گوتیشی: "٢٤٥ مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوەتە وەبەرهێنارەکان و پلانی حکوومەت ئەوەیە کە گرنگیی زیاتر بە وەبەرهێنانی گەشتوگوزار و پێشەسازی بدات. ئێستا حکوومەت لە هەوڵی جددیدایە بۆ وەبەرهێنانی سەرتاسەری و بەدڵنیاییەوە وەبەرەهێنان لە کوردستان گەشە دەکات."

 

کــاروان بـاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار