٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێمی کوردستان.. هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ 25ی نۆڤەمبەرە و ڕۆژی جیهانی بەرەنگابوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتانە و لە هەرێمی کوردستانیش لە هەڵمەتێکی 16 رۆژی نیشتمانیدا دەیان کار و چالاکیی تایبەت بە ژنان بەڕێوە دەچێت.

بەم بۆنەوە ئەمڕۆ دووشەمە 2019.11.25 لە شاری هەولێر لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و بە بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێواز فایق سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان، لە ریوڕەسمێکدا هەڵمەتی نیشتمانیی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا پەخشان زەنگەنە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە دۆخی ئافرەتان لە کوردستان و کار و چالاکییەکانی ئەو هەڵمەتە نیشتمانییە کرد کە لە ماوەی 16 ڕۆژدا لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و ڕێکخراوەکانی دیکەی تایبەت بە ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی لە پارێزگا و شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان ئەنجام دەدرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار