٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڵێن عەبدوڵڵا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڵێن عەبدوڵڵا بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سکرتێری گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەی نووسیویەتی: "بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سکرتێری حزب، پیرۆزباییتان لێدەکەم  و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم".

لە پەیامەکەی مەسروور بارزانی هاتووە: "هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان لە ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی و تەواوی ئەندامانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەم".

هەواڵی پەیوەندیدار