سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر بەسەر دەکاتەوە

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩/١١/٢٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەلای دێرینی هەولێری کرد و لە نزیکەوە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵا و دەروبەری بەسەرکردەوە.
تیمی ئەندازیاری نۆژەنکردنەوەکەی قەڵا، بە درێژی قۆناخەکانی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکەیان بۆ سەرۆکی حکومەت روون کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە لایەن یۆنیسکۆوە لە لیستی کەلەپووری جیهانیدا تۆمار کراوە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگی قەڵای هەولێردا و رایگەیاند هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستن و گرنگیدان بە شوێنەوارە مێژووییەکانمان کە بەشێکن لە ناسنامەی نیشتمانیمان دەیکەین. گوتیشی پێویستە نۆژەنکردنەوەکە بەپێی مەرج وستانداردەکانی کەلەپووری جیهانیی بێت.
پاشان سەرۆکی حکومەت گەشتێکی بە ناو قەڵادا کرد و مۆزەخانەی قەڵای بەسەر کردەوە.




