هاووڵاتیانی سلێمانی بە بایەخەوە لە دیدارەکەی سەرۆکی هەریم لەگەڵ مایک پێنس دەڕوانن

سلێمانی-KDP.info- هاوڵاتیانی شاری سلێمانی به‌گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه سه‌ردانه‌كه‌ی مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هه‌ولێر و دیدار و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پسپۆڕێكی بواری زانسته سیاسییه‌كانیش ده‌ڵێ، "پێنس له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستان په‌یامێكی دایه هه‌رێم و ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كوردستانێكی به‌هێز بنیاتنراوه و به‌هێزترش ده‌بێ.
ئێوارەی رۆژی (٢٣-١١-٢٠١٩)، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌ت كۆبوه‌وه و دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، مایک پێنس، گوتی بەهۆی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان و چاونەترسی و قارەمانیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە هاتووم تا سوپاسگوزاریی سەرۆک ترامپ و خەڵکی ئەمەریکا بە ئێوە بگەیەنم ، له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستانیش دڵنیاییمان داوه‌ته سه‌رۆكی هه‌رێم.
سنوور حەسەن، هاوڵاتی دانیشتوی شاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی" سەردانە یەک لە دوای یەکەکانی به‌رپرسانی باڵای وڵاتان سەنگ و قورسایی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات هەروەها سەردانەکەی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان ئەو راستییەی پشت‌راست کردەوە كه هه‌رێمی كوردستان له داهاتووشدا رۆڵی گرنگتری ده‌بێ له‌ناوچه‌كه‌دا و دڵنیاییه‌كیش بوو بۆ كورد و په‌یامێكیشی دایه وڵاتانی ناوچه‌كه.
هەرلە بارەی سەردانەکەی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هەوڵێر سالم عادل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێ"ئێمە ی کورد لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا بین برای یەکین و جا ڕۆژئاوا بێت یان باکوور و باشوور و رۆژهه‌ڵات، بۆیە یەکگرتویی گەلی کورد وای کردوە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لێرەوە پەیام بۆ ڕۆژئاوا بنێرێ، چونکە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سازش لەسەر مافی کورد لە هیچ پارچەیەکی کوردستان ناکات، په‌یامه‌كه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه دۆزی كوردستان له‌دۆزێكی ناوچه‌ییه‌وه بووەته دۆزێكی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی زلهێزیش ئه‌و راستییه‌یان بۆ سه‌لمێندرا كه ئارامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌نده به دۆزی كورده‌وه، له‌ئێستاشدا هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و دۆزه ده‌كات.
پسپۆرێکی بواری زانستە سیاسییەکانیش له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ، بۆ هەوڵێر و گەیاندنی پەیام له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌ڵێت، ئەوەی ئەمەریکا چاوەڕێی بوو هەرێمێکی کوردستانی بەهێزبوو کە لە ئێستادا بەدی هاتووە و پێگەی هەرێمی کوردستان رۆژ بەڕۆژ بەهێزتر دەبێ بە جۆرێک کە ئەو دەستەواژەیەی پێچەوانە کردەوە کە عێراق بەهێز دەبێ و کوردستان لاواز، هەروەها سەردانەکەی مایک رێزلێنان بوو لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا عێراق بووەتە مەیدانی نارازیەکان و ئەمەش لای ئەمەریکا جێی نیگەرانیە و پێشتریش هۆشداری داوە بە بەغدا.
مایک پێنش جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لەسەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان بە پەرۆشەوە گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەست پێ کرد و لە ماوەی سەردانەکەیدا لە جارێک زیاتر ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستانی بەرزنرخاند.
دڵشاد نامیق لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی" ئەمەریکا ئەو تێروانینه‌ی رەتکردەوە کە ئەمەریکا دەستبەرداری ڕۆژئاوا یان نەتەوەی کورد بووە ، بەڵکو لەهەرشوێنێکبن هاوپەیمانی راستەقینەن هەروەها ئەو پەیامەی گەیاند، کە پێویستە رۆژئاوای کوردستان سەرەرای کەم و کورتییەکان چاولە هەرێمی کوردستان بکات بۆ گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی.
نامیق ووتیشی، ڕۆڵ وپێگەی خودی بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گرنگی خۆی هەیە چونکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێبه‌رایه‌تی دەرچونی هەرێمی کوردستانی کرد لەو بارودۆخەی حکوومەتی عێراق لە 2014 دروستی کردبوو، بۆیە بوونی کورد بەرز دەنرخێنرێت لە لایەن ئەمەریکاوە.
زریان کەمال




