٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له‌ به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز به‌ڵێن عه‌بدوڵلا، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سكرتێرى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، پیرۆزبایى لێكرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 24/11/2019 سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى له‌ حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان و سه‌ركردایه‌تیى تازه‌ و هه‌ڤاڵانى سه‌ركه‌وتووى كۆنگره‌ كرد و ڕێز و پێزانینى بۆ خه‌بات و تێكۆشان و ماندووبوونى ئه‌وان و حزبى زه‌حمه‌تكێشان دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سكرتێرى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان خۆشحاڵى و سوپاس و پێزانینى خۆى و هه‌ڤاڵان و حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانى بۆ پیرۆزبایى و په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنیى سه‌رۆك نێچێرڤان بارزانى ده‌ربڕى.

هەواڵی پەیوەندیدار