"گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا به‌ڕێوه ده‌چن"

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رێوه ده‌چن و لێكێتێگه‌یشتنی باش هه‌یه و سبه‌ی جارێكی دیكه شاندی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا.
جووتیار عادل له كۆنگرەیه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا به‌ڕێوه ده‌چن و شاندی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌و پرەنسیپانه‌ی خسته ڕوو كه له ئه‌نجامی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌ڵاڵه بوون و ده‌بنه بنه‌مایه‌ك بۆ ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای 2020، به جۆرێك به‌رژەوه‌ندیی هه‌ردوولا له‌به‌رچاو بگیرێت و ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له به‌رانبه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووە، دابین بكرێن."
عادل باسی له‌وه‌ش كرد: "شانده‌كه دووپاتی كرده‌وه كه گفتوگۆكان به ڕێنمایی و سه‌رپه‌رشتیی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی به‌رده‌وامه و هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتنی باش و سبه‌ش بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆكان جارێكی دیكه شانده‌كه ده‌چێته‌وه بۆ به‌غدا."
بڵند ئیبراهیم




