"سبەی یەکەمین کۆبوونەوەی پراکتیکیی نووسینەوەی دەستووری سووریا بەڕێوە دەچێت"

ژنێف -KDP.info- سەرکردیەکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ڕایگەیاند، سبەی یەکەمین کۆبوونەوەی پراکتیکییە دەربارەی نووسینەوەی دەستووری نوێی سووریا و کوردیش ئامادەیە.
شەلال گەدۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "کۆبوونەوەکە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانە لە ژنێف و سبەی بڕگە و ماددە دەستوورییەکان دەنووسرێت و یەکەمین جارە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و ڕژێمی سووری و نوێنەری خەڵکی سڤیلی سووریا پێکەوە دادەنێشن و گفتوگۆ دەربارەی ئایندەی سووریا دەکەن."
دەشڵێ: "کورد ئامادەکاری کردووە و هەموو داواکانی کورد ئامادەن و نوێنەرەکانمان ئامادەن بەرگری لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بکەن."
کــاروان بــاعەدری




