مه‌حموود عوسمان: سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا بۆ هه‌ولێر گرنگه

سلێمانی - KDP.info - ڕۆژی شه‌ممه، 23/11/2019، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئەمەریکا سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆ بووه‌وه. سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی ئەمەریکا بۆ كوردستان به گرنگ ناو ده‌بات.
سیاسه‌تمه‌داری كورد، مه‌حموود عوسمان، دەربارهی سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی ئەمەریکا بۆ كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی ئەمەریکا بۆ كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌ت گرنگه، به‌تایبه‌ت ئێستا کە هه‌ولێر و به‌غدا دەربارهی نه‌وت و بودجه و كێشه هه‌ڵپسێردراوه‌كانی تری نێوانیان له دانوستاندان".
مه‌حموود عوسمان گوتی: "ئەمەریکا له‌سه‌ر زمانی جێگری سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی دووپاتی كرده‌وه، كه پشتیوانی له لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ن و چۆن داوای حكوومه‌تێكی به‌هێزی كرد بۆ عێراق، ئاواش دووپاتی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستانی به‌هێزیان ده‌وێت".
مایك پێنس له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، پابەندیى ئەمەریکاى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان و هاوکارى و پشتگیرى لە هەرێمى کوردستان وەک هاوپەیمانێکى ئەمەریکا لە چوارچێوەى عێراقدا دووپات کردەوە و خۆشحاڵى و پشتگیریى وڵاتەکەى بۆ بەرەوپێشچوونى پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆ و هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکان نیشان دا.
د.مه‌حموود عوسمان ده‌ڵێ: "گرنگه ئەمەریکا ڕۆڵ ببینێت له ڕێكکه‌وتن و دانوستانه‌كانی نێوان ئێمه‌ی كورد و به‌غدا، به‌تایبه‌ت ئێستا دۆخی عێراق به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانەوە نائارامه و ناتوانی بڵێی به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بووه".
"كوردستان به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیایییەوە له ناوچه‌كەدا پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه، ده‌بێ هه‌میشه له‌به‌رچاو بگیردرێت، بۆیه‌ش هه‌میشه ئەمەریکا ده‌ڵێ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌هێزمان له عێراقدا ده‌وێت." مه‌حموود عوسمان وای گوت.
عه‌زیز هه‌ورامی




