سبەی هەرێم و بەغدا لەبارەی بودجەوە رێككەوتن واژۆ دەكەن

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا گوتی، لە میانەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، رێككەوتن كراوە كە هەرێم رۆژانە 250هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات و، ئەوانیش پشكی بودجەی هەرێم بە تەواوی رەوانە بكەن.
فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق رێككەوتوون كە لە سەرەتای ساڵی نوێوە هەرێم رۆژانە 250هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات و، بەغداش مانگانە بەشەبودجەی هەرێم بە تەواوی رەوانە بكات، هەروەها بە هیچ شێوەیەكیش بەشەبودجەی هەرێم تێكەڵ بە سیاسەت نەكرێت.
عیسا گوتیشی، بڕیارە سبەی دووبارە شاندی هەرێم بێتەوە بەغدا و رێككەوتنەكە واژۆ بكەن، كە لە سەرەتای ساڵی نوێ و دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو، جێبەجێ دەكرێت.
بڵند ئیبراهیم




