وەزیری تەندروستی داتای ورد بۆ KDP ئاشكرا دەكات

هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دیمانەیەكی تایبەتی لەگەڵ دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ئەنجام داوە و لە دیمانەكەدا وەزیری تەندروستی تیشكی خستووەتە سەر نەخۆشخانە حكوومی و ئەهلییەكان و نرخی دەرمان و سزادانی كۆمپانیاكان، سبەی دەقی چاوپێكەوتنەكەی وەزیری تەندروستی بڵاو دەكهینهوه.
د. سامان بەرزنجی، لهو دیمانه تایبهتییهی، ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاندووە، بە گوێرەی ئامارە بەردەستەكان، زیاتر لە 90%ی هاووڵاتیانی كوردستان نەخۆشخانە حكوومییەكان بەكار دەهێنن بۆ چارەسەر، هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە تێچووی كەرتی تەندروستی لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 780 ملیار دیناری عێراقی بووە.
هێدی كاكەیی




