٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەوانەی دەڵێن بەغدا مووچە دەبڕێ، بانگەشەی بەتاڵە"

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- ئەندامێکی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، دەنگۆی بڕینی بودجە و مووچە و قوتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان تەنیا بانگه‌شه‌یه‌، ی خۆیشییەوە ئابووریناسێک دەڵێ، بڕینی مووچە ئەگەرێکی دوورە.

ئه‌مڕۆ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایانكرد و، له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی چەند پرسێک بەتایبەت نەوت و بودجە كرا و بڕیاریشه‌ له‌داهاتوودا كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامبن.
د.مه‌یاده‌ نه‌جاڕ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، "سەردانی پێشووی بەرێز نێچیرفان بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانێکی چاوەڕوانکراو و  ئەرێنی بوو کە چەندین پەیامی گرینگی دا بە گوێی سیاسییەکانی عێراقدا بەتایبەت دەربارەی یاسای بودجە و هەموارکردنەوەی دەستوی عێراق، لە ئێستایشدا ئاماداکاری تەواوی پێشوەختە کراوە بۆ یەکدەنگی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە بەغدا دەربارەی جێگیرکردنی بودجه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لەناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020ی عێراق.
مەیادە نەجار ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە بڕینی بودجە و قوتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەو دەڵێ، ئەمە تەنیا بانگەشەی بەتاڵە و کەس گوێیان بۆ ناگرێ، بێگومان لە کاتی خۆیدا ئێمەش وەڵامی خۆمان دەبێ.

ئابووریناسێک لەگەڵ ئەمیش ئەو قسانەی کە باس لە بڕینی مووچە و قوتی خەڵک دەکات بە ئەگەرێکی دووری دەزانێ، هاوکات ئاماژە بەوەکات کە، "خۆشبەختانە سەرۆکی حکو,مەتی هەرێمی کوردستان  لە سەرەتای دەسبەکاربوونی لە کابینەی نوێی حکو,مەتی هەرێمی کوردستان  هەوڵی جیددی و کاری پێویستی کردوە بۆ بەردەوامی پڕۆژەکان و تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆبوژانەوەی کەرتی کشتووکاڵ و دەستی کار کە هەموو ئەوانە گرنگن بۆ پتەوبوونی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان.”
نەوزاد شێخ کامیل، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان روونی دەکاتەوە، "ڕۆڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەروکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستان گرنیگ و  تەواوکەری یەکن، چونکە هەردوولا  کار بۆ بەرژەوەندیە باڵاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن کە پێوەندیەکی تەندروستە  لە نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئابوورییەکی بەهێزیشە بۆ هەرێمی کوردستان.

شێخ کامیل، ئاماژەیشی دا، "ئەگەری دووبارەبوونەوەی ڕووداوی 2014 کە  بڕینی بودجە و مووچە و قوتی  هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بوو، ئەگەرێکی دوورە چونکە ڕەوش و بارودۆخی هەرێمی کوردستان بەهێز و پارێزراوترە هەروەها  پەیڕەوکردنی سیاسەتی  هەردوو سەرۆکایەتییەکە  سیاسەتێکی  بەهێزە لە ڕووی  دیپلۆماسی ئابوورییەوە کە کوردستان پشتیان پێ دەبەستێ ، لە لایەکی تریشەوەهەوڵدان بۆ یەکڕیزی و تەبای لایەنەسیاسییەکان خاڵێکی جەوهەری ترە بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەر پێشهاتێک دا.

زریان کەمال
 

هەواڵی پەیوەندیدار