٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"کۆچبەرانی پێش ڕاپەڕین قەرەبوو دەکرێنەوە"

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- بەپێی بڕیارێک، ئەو کۆچبەرانەی لە نێوان ساڵەکانی ١٩٧٠ تا ١٩٩١ کۆچیان کردووە، قەرەبوو دەکرێنەوە. بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دھۆکیش ئاشکرای کرد، ھەر کۆچبەرێک ئەو ساڵانە دوای ڕاپەڕین تا ئێستا گەڕابێتەوە بە پارچەیەک زەوی و چوار ملیۆن دینار قەرەبوو دەکرێتەوە.

 

ئەسکەندەر محەمەد، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی بڕیاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ھەر پەنابەرێک لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو بەرەو دەرەوەی عێراق کۆچی کردبێت و تا ڕاپەڕین نەگەڕابێتەوە، قەرەبوو دەکرێتەوە، بڕیارەکە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و بە پارچەیەک زەوی و گوژمێک پارە قەرەبوو دەکرێنەوە."

 

بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دھۆک گوتی: "بڕیارەکە جێبەجێ کراوە و تەنیا لە سنووری پارێزگای دھۆک دەیان کەس لەو بڕیارە سوودمەند بوونە و بە پێدانی زەوی و گوژمێک پارە قەرەبوو کراونەتەوە."

 

ئەسکەندەر محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەو کۆچبەرانەی دوای ڕاپەڕین گەڕاونەتەوە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان پارچەیەک زەوی و بڕی چوار ملیۆن دیناری عێراقییان پێ دەدرێت، ئەگەر کۆچبەرەکە پێشتر فەرمانبەری حکوومەت بووبێت، ھەموو ساڵەکانی ئاوارەیی و کۆچبەریی بۆ بە خزمەت ھەژمار دەکرێت، ئەوەش ھاوکارییەکی باشی ئەو کەسانەیە و تا ئێستا سەدان کەس سوودمەند بوونە."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار