٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فارس عیسا: هەرێم و بەغدا گەیشتوون بە قۆناغی كۆتایی ‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و، لەگەڵ سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی عێراق كۆ دەبنەوە.

فارس عیسا، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "ئەمڕۆ شەممە، شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و، بڕیارە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی لەبارەی بەشەبودجە و پشكی هەرێم‌ لە بودجەی گشتیی ساڵی 2020ی عێراق، كۆببنەوە."‌

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا گوتیشی: "شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێك هاتوون لە دكتۆر ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و، ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و، منیش وەكو سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ شاندەكەدام."

لەبارەی بەرەوپێشچوونی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغداش، فارس عیسا روونی كردەوە: "لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە و گەیشتوون بە قۆناغی كۆتایی، بەڵام هەندێك مەلەف ماون رێككەوتنی كۆتاییان لەسەر بكرێت".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار