سه‌فین دزه‌یی هۆشداریی له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌دات

ئه‌مریكا-KDP.info- له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌یمانگای واشنتن بۆ سیاسه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مریكا، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداریی له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له عێراق ده‌دات و ده‌ڵێ، داعش ئێستا سه‌رقاڵی خۆرێكخستنه‌وه‌یه و شانه نووستووه‌كانی ئه‌كتیڤ بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "داعش ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه‌ی قۆستووه‌ته‌وه كه له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست بووه".




