٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نیهاد قۆجە: قەڵات دەبێتە شوێنێكی مێژوویی و كولتووری و گەشتیاریی زۆر گرنگ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی كۆمسیۆنی نۆژەنكردنەوەی قەڵاتی هەولێر رایگەیاند، هەشت ملیۆن و 500 هەزار دۆلار تەرخان كراوە بۆ ئەوەی قەڵاتی هەولێر بە شێوەیەكی مۆدێرن نۆژەن بكرێتەوە، لە ئێستاشدا نۆژەنكردنەوەكە دەستی پێكردووە و قەڵاتی هەولێریش دەبێتە شوێنێكی مێژوویی و كولتووری و گەشتیاریی گرنگ.

نیهاد قۆجە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ماوەی چەند ساڵێك بوو بە هۆی قەیرانی داراییەوە نۆژەنكردنەوەی قەڵاتی هەولێر راگیرابوو، بەڵام لە ئێستادا دەستی پێكردووەتەوە و هەندێك پارەمان بۆ تەرخان كراوە، لەوانە، شێخ باز دوو ملیۆن دۆلار و یەكێتیی ئەورووپاش شەش ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریان تەرخان كردووە، بەڵام رەنگە ئەوەی یەكێتیی ئەورووپا هەمووی نەگات، چونكە یوئێن و یونسكۆ ئیشی ئیدارییان زۆرە، بەڵام بەشێكی باشی  پارەكە هەر دەگات".

قۆجە روونیشی كردەوە: "لە ئێستادا لە هەشت شوێن دەستیان بە نۆژەنكردنەوە كردووە و خانووەكان نۆژەن دەكەنەوە و جادەی ناوەند تا خوارەوە تەواو دەكرێت و هەروەها ژێرخانەكەی و زێراب و ئاوی تەواو دەكەن و كارەبا و ئەنتەرنێتیشی بۆ دابین دەكرێت، بۆیە دەكرێتە شوێنێكی مێژوویی و كولتووری و گەشتیاریی زۆر زۆر گرنگ و باڵاخانە و رێستورانتیشی لێ دروست دەكرێت".

بڵند ئیبراهیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار