٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاكەیی: حكوومەتی هەرێم لە پڕۆژەیاسای چاكسازیدا هیچ دەرماڵەیەك نابڕێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی پڕۆژەیاسای چاكسازی و كاتی گەیشتنی بۆ پەرلەمان دەدات و، ڕەتیشی دەكاتەوە هیچ دەرماڵەیەك ببڕدرێت وەك ئەوەی كە چەند كەسێك بە بێ زانیاری باسی دەكەن.

لیزا فەلەكەدین كاكەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "چەند لایەنێك بە جۆرێك لە جۆرەكان دەیانەوێت كێشە بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی دروست بكەن، بەڵام هەنگاوەكانی حكوومەت بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامن لەو چوارچێوەیەشدا رەنگە هەفتەی داهاتوو حكوومەت كۆبوونەوەی كۆتایی لەسەر بكات و بینیرێتە پەرلەمان".

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی كە باس لەوە دەكەن گوایە لە پڕۆژەیاساكەدا دەرماڵەی فەرمانبەران دەبڕدرێت، لیزا كاكەیی ڕایگەیاند: "هیچ دەرماڵەیەك نابردێت، تەنها ئەو دەرماڵانە نەبێت كە بە شێوەیەكی نایاسایی بەستراون، كە ئەمەش بەشێكە لە چاكسازی، بۆ نموونە فەرمانبەرێك لە قوتابخانە دەرماڵەی مامۆستایی بۆ بەستراوە، یان فەرمانبەرێك لە وەزارەتی كارەبا دەرماڵەی مەترسی بۆ بەستراوە كە ئیشی چاككردنەوەی كارەبا ناكات".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: "حكوومەتی هەرێم سوورە لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و ئێمەش پاڵپشتیی دەكەین".

 

هێدی كاكەیی

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار