پێشمەرگە لە هەوڵی یەکخستنەوەی هێزەکانیان دڵخۆشن
__2019_11_19_h17m51s21__HK.jpg)
سلێمانی -KDP.info- شارەزایەکی بواری سەربازی سەبارەت بە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێ، یه‌کخستن و یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه خه‌ونی هه‌ر تاکێکی کورده، چونکه پێکهاتنی هێزێکی تۆکمه له یه‌ک فه‌رمانده و له‌ژێر یه‌ک فه‌رماندا کارێکی گرنگه و له جێی خۆیه‌تی، هاوکات پێشمەرگەکان دڵخۆشن بەو هەنگاوەی کە هێزەکانیان یەک دەخرێتەوە.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دانانیان له‌ژێر ناونیشانێكی نیشتمانی و پشتیوانی له‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌ڵوێست مارف، که خزمه‌تێكی زۆری پێشمەرگایەتیی هەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێ: "ئێمه هه‌میشه گیانمان له‌سه‌ر ده‌ستانه بۆ پارێزگاری له بست به بستی خاكی نیشتمان و گه‌له‌كه‌مان، خۆمان فیدا كردووه و به‌رده‌وامیش تێده‌كۆشین، بۆیه خۆشحاڵین که گرنگی به ڕیزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه بدرێت، تا به هێزیکی زیاتره‌وه بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌وڵ بده‌ین."
پێشمه‌رگه ئه‌و هێزه‌یه كه بۆ ئازادی و فیداكاری له‌پێناو كوردستان دامه‌زراوه، له‌شه‌ڕ دژی تیرۆریستانی داعش ناوی پێشمه‌رگه له جیهاندا دره‌وشایه‌وه، كاتێك له‌بری هه‌موو جیهان شه‌ڕی گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی تیرۆریستییان كرد، حه‌قیقه‌تی ئه‌و هێزه بۆ هه‌موو جیهان ئاشكرا بوو، بۆیه‌ش له نێوه‌نده نێودەوڵەتی و سه‌ربازییه‌كاندا بایه‌خی زیاتر به پێشمه‌رگه ده‌درێت.
چالاک غه‌ریب، كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوردستانه و به‌شداریی له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش كردووه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی له‌وه کرد: "هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له هه‌رکوێ بن بۆ پاراستنی خاک و نیشتمان خۆیان به‌خت ده‌که‌ن، هه‌روه‌ک مێژوو شاهیدی نه‌به‌ردییه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه، بۆیه گرنگیپێدان و یه‌کخستنه‌وه‌یان زۆر گرنگه."
لوقمان حه‌کیم، پسپۆڕی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و شاره‌زای بواری سه‌ربازی، له لێوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بێگومان یه‌کخستن و یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه خه‌ونی هه‌ر تاکێکی کورده، چونکه پێکهاتنی هێزێکی تۆکمه له یه‌ک فه‌رمانده و له‌ژێر یه‌ک فه‌رماندا کارێکی گرنگه و له جێی خۆیه‌تی، چونکه هه‌موو کیانێکی سیاسی له چوارچێوه‌ی ڕێكخستنێكی تۆكمه‌دا کاره‌کانی ڕایی ده‌کات، بۆیه ڕێکخستنه‌وه و گرنگیدان به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه پێویسته، چونکه ئێمه وه‌ک هه‌رێمی کوردستان کیانێکی ده‌ستووریی دانپێدانراوین و ناوه‌نده جیهانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن."
چاودێرانیش دەڵێن: "هەوڵی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە له مێژوودا به‌رز ده‌نرخێنرێ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ڕێگری له كاره‌ساتی هاوشێوه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها كارێكی گرنگه بۆ قۆناغی ئێستا، چونكه ناوچه‌كه به گۆڕانكاریی گه‌وره‌دا تێ ده‌په‌ڕێ، ده‌بێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان فه‌رمان له یه‌ك سه‌رچاوه وه‌ربگرێت، ئه‌ویش فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستانه."
زریان که‌مال




