بێرنارد كۆشنه‌ر: هه‌میشه سه‌رسامم به هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له پانێڵێكدا ده‌ڵێت، له ناوچه‌یه‌كی پڕ له ناسه‌قامگیری سه‌خته ئاشتی به‌ر قه‌رار بێت، هه‌میشه فه‌ڕه‌نسا له كوردستان یاریزانێكی گرنگ بووه و رۆڵی هه‌بووه، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می میتران، كه زۆر دۆستی كورد بوو و ڕوانگه‌ی تایبه‌تی بۆ پرسی كورد هه‌بوو.
ئه‌مڕۆ 19ـی 11ـی 2019 دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵات له زانكۆی ئه‌مریكی له دهۆك ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌ردوام ده‌بێت، بێرنارد کۆشنەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا لە رۆژی یەکەمی دیدارەکەدا ئامادەبوو.
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، بێرنارد كۆشنه‌ر، له پانێڵه‌كه‌دا، گوتی: " له ساڵی (1974) هاتمه كوردستان و، کارم لەسەر عێراق و ناوچەکە دەکرد، ئه‌و كاته كوردستان وه‌ك ئێستا نه‌بوو، دهۆك لادێیه‌كی بچووك بوو و ئێستا زۆر پێشكه‌وتووه، له ڕابردوو و ئێستاشدا، هه‌میشه فه‌ڕه‌نسا له كوردستان یاریزانێكی گرنگ بووه و رۆڵی هه‌بووه، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می میتران، كه زۆر دۆستی كورد بوو و روانگه‌ی تایبه‌تی بۆ پرسی كورد هه‌بوو و روانگه‌كه‌شی زیاتر مرۆیی بوو، نه‌ك سیاسی.
كۆشنه‌ر گوتیشی: "زۆر سه‌خته ئاشتی له ناوچه‌یه‌كی پڕ له ناسه‌قامگیریی بێته دی، ئه‌مه كاری زۆری ده‌وێت.
به‌شێكی قسه‌كانی ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشووی فه‌ڕه‌نسا، تایبه‌ت بوون به ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌وڕوپا و رووسیا و ڕایگه‌یاند: "ئه‌وڕوپا یه‌كگرتوو نه‌بووه و ناكۆكیی زۆری هه‌یه، رۆڵی رووسیا تادێت زیاتر ده‌بێت و رووسیا توانی هه‌رێمی قرم داگیر بكات و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتیی ئه‌وروپا نه‌یتوانیوه رووبه‌ڕووی ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: زۆر ئاسانه له‌گه‌ڵ پوتین قسه له باره‌ی ره‌وشی ئه‌م ناوچه‌یه بكرێت، به‌ڵام قورسه له باره‌ی ئه‌وروپاوه قسه بكرێت.
كۆشنه‌ر باسی له ئه‌زموونی خۆی كرد و گوتی: "كاتێك پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌م وه‌رگرت، زۆر بڕوام به خۆم بوو، كه رۆڵی گه‌وره‌م هه‌بێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵام كاتێك پۆستێكی گه‌وره وه‌رده‌گریت، ئه‌سته‌مه بتوانین هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت جێبه‌جێی بكه‌یت.
هه‌روه‌ها گوتی: زۆر ئه‌سته‌م بوو له سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن، داوا له عێراق بكرێت، ماف و خواستی خه‌ڵكی كورد له‌به‌رچاو بگرێت.
فایزه كۆیی




