بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی قادر موختار باڵەكی دەكات

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
خانەوادەی خوالێخۆشبوو قادر موختار باڵەكی
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری سۆران(قادر حەمەد رەسوڵ) ناسراو بە(قادر موختار باڵەكی)مان پێگەیشت.
هاوبەشی خەممان بە خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی خۆمان بۆ ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان رادەگەیەنین.
خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
18ـی11ـی2019




