هاووڵاتیانی سلێمانی: پرسه نیشتیمانیه‌کان و خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیان یه‌کێ بووه له ئامانجه‌کانی نێچیرڤان بارزانی

سلێمانی-KDP.info- هاووڵاتیانی شاری سلێمانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا به گرینگ ده‌زانن و ده‌ڵێن، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له ڕابردوودا سه‌لماندوویه‌تی به سیاسه‌تی ڕه‌وان و دووربینی و دیبلۆماسییه‌تی كارامه، كێشه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان چاره‌كردووه، پسپۆڕێكی یاساییش ده‌ڵێت، سه‌رۆكی هه‌رێم دووپه‌یامی گرینگی دایه به‌غدا.
ئه‌کره‌م سیوه‌یلی، هاووڵاتییه‌کی شاری سلێمانییه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "نێچیرڤان بارزانی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌و ئابڵۆقه سه‌پێنراوه‌ی سه‌رهه‌رێمی کورستانی تێکشکاند و، له نێوخۆشدا ئاشته‌وایی په‌ره‌پێدا و، هه‌رێمی کوردستانی به‌ره‌و که‌ناری ئارامی برد، بۆیه سیاسه‌تی و دیبلۆماسییه‌تی كارامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رابردوودا، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه که له سه‌ردانی ئه‌م جاره‌شدا کوردستان له ناهه‌مواری به‌دوور ده‌گرێت".
هاژه محه‌ممه‌د، که پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ره، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كورستان، گوتی: "نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌ستپێشخه‌ری هه‌بووه بۆ چارەسه‌ری کێشه‌کان و، به بێ جیاوازی خزمه‌تی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردسانی کردووه کردووه، هه‌میشه له‌سه‌ر ئاڕاسته‌یه‌كی درووست كاریكردووه، سه‌ردانی ئه‌مجاره‌شی بۆ به‌غدا، بێگومان كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و مافه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان دەبێت، په‌یامێكیشه بۆ گه‌لی ناڕازی عێراق، كه هه‌رێمی كوردستان دژی خواسته‌كانی شه‌قامی عێراقی نییه".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه جه‌لال قادر گه‌یلانی، پسپۆڕی بواری یاسایی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: "سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌غدا، توانی دوو په‌یامی گرینگ بداته سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی، که ئه‌وانیش، پشگیری له داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران و، جه‌ختکردنه‌وه له ماف و خواسته‌کانیان، هه‌روه‌ها ئاگادارکردنه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی به‌غداد بوو له باره‌ی ده‌ستوور و مافه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، چونکه هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌رنییه له هه‌ر پرسێک که دێته پێش".
گه‌یلانی گوتیشی: "سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، هه‌میشه پرسه نیشتیمانییه‌کانی له‌به‌رچاوگرتووه و، هه‌وڵی خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیانیش، یه‌کێ بووه له ئامانجه‌کانی، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و وڵاتانی ئیقلیمیش به سیاسییه‌کی حه‌کیم ناوزه‌ند ده‌کرێت".
زریان که‌مال




