"جێگەی دەستخۆشییە کە سەرۆکوەزیران بایەخی زۆر بە سلێمانی و هەڵەبجە دەدات"

سلێمانی-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی دەڵێ، جێگەی دەستخۆشییە کە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بایەخی زۆر بە پاریزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەدات.
ئه‌ندامێکی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، دەربارهی ته‌رخانکردنی بودجه‌ی تایبه‌ت به ئاوه‌دانکردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری بۆ پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: "جێگای ده‌ستخۆشییه که سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌دوای دهستبەکاربوونییهوه توانیویه‌تی له کۆی ئه‌و کار و پڕۆژانه‌ی جێبەجێی کردوون، بڕی 15ملیار دینار بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری ته‌رخان بکات و بایەخی زۆریش بە سلێمانی و هەڵەبجە دەدات."
بارزان حامید، له لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سه‌باره‌ت به ته‌رخانکردنی بودجه‌یه‌کی دیاریکراو بۆ به‌رده‌وامیی پڕۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه و خززمهتگوزای، که 3ملیار و900ملیۆنی بۆ پارێزگای سلێمانی و، ملیارێک و700ملیۆن دیناری بۆ ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و، نزیکه‌ی 950ملیاری بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان و، نزیکه‌ی450ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه، گوتی: "بێگومان پارێزگای سلێمانی پێویستی به خزمه‌تکردنی زیاترە، بۆیه پێویستی به بودجه‌ی زیاتریشه، به‌ڵام ده‌کرێت به‌و بڕه‌ش که ته‌رخان کراوه، ئه‌وله‌ویه‌ت به‌و پڕۆژانه بدرێت، که زۆر گرنگن، یان له قۆناغێکدان که پێویستیان به‌وه‌یه بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێت و، به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه دوا خراون."
حامید گوتیشی: "پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆک بارزانی بڕیاری به‌پارێزگابوونی بۆ ده‌رچووه، پێویستی به خزمه‌تی زیاتره، چونکه ته‌مه‌نی به‌پارێزگابوونی کورتە، بۆیه ده‌بێ ئه‌وله‌ویه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌کی زیاتری پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌وێته سه‌ر پێی خۆی."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئێستا له ڕێگاوبانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شار به بودجه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌ستیان پێ کراوه، كارێكی گرنگە، چونكه ڕێگاوبانه‌كان پێویستیی زۆریان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووری ده‌بێت."
زریان که‌مال




