سەرۆک وەزیران، بڕیاری پێکھێنانی لیژنەیهکی دەرکردووە بە پرسی فەرمانبەرانی گرێبەست

هەولێر-KDP.info- بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەکی تایبەت خەریکی کۆکردنەوە و زانیاریە لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەست، پەرلەمانتارێکیش دهڵێ، قۆناغ بەقۆناغ فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێنە ھەمیشەیی.
زانا مەلا خالید، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێنمایی خۆی ھەیە بۆ مافی فەرمانبەرانی گرێبەست، لەبەر ئەوە نە پێویستی بە پڕۆژە یاسا ھەیە نە ھیچ بڕیارێک لە پەرلەمانەوە، چونکە بەپێی رێنمایەکان ھەر فەرمانبەرێک زیاتر لە سێ ساڵ خزمەتی ھەبێت بەپێی پێویستی دەکرێن بە ھەمیشەیی.
مەلا خالید گوتیشی، "بەھۆی قەیرانی دارایی لە ساڵانی رابردوودا ئەو رێنماییەی دارایی وەک خۆی جێبەجێنەکراوە، تەنیا پەرلەمان دەتوانێت داوای پێداچوونەوە بکات لە رێنمایی فەرمانبەرانی گرێبەست، لە کۆبونەوەی حەفتەی رابردوودا سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڕیاری پێک ھێنانی لیژنەیهکی دەرکردووە تایبەت بە پرسی فەرمانبەرانی گرێبەست و لە ئێستادا خەریکی ئامادەکردنی داتاو زانیارین.
ئهو پهرلهمانتاره دهشڵێ، "قۆناغ بە قۆناغ بەپێی پێویستی کەرتەکان فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێن بە ھەمیشەیی، لەبەر ئەوەی ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە ھەرێمی کوردستان ژمارەی دەگاتە ٣٢ ھەزار فەرمانبەر و تەنیا لە کەرتی شارەوانی دا ١٤ ھەزار فەرمانبەری گرێبەست ھەیە و دوای ئەویش کەرتی تەندروستیە و پێویستە بکرێنە بە ھەمیشەیی.
قائید میرۆ




