٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فارس عیسا: چاوەڕێ دەكرێت لەم هەفتەیەدا بودجە بە داواكاریی كوردەوە رەوانەی پەرلەمان بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا گوتی، چاوەڕێ دەكرێت ئەم هەفتەیە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بە داواكاریی كوردەوە رەوانەی پەرلەمان بكرێت. دەشڵێ، هەر كاتێك حكوومەت راپۆرتی خۆی ئامادە كرد، هەرێمیش لیژنەیەكی پێك هێناوە و گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی عێراق دەكات بۆ ئەوەی داواكاریی كورد لەو پڕۆژەیاسایەدا جێگیر بكرێت.

 

فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق دواكەوتووە و، هۆكارەكەشی ئەو خۆپیشاندان و دۆخەی ئێستای عێراقە، ئەگەر نا پێویست بوو زووتر رەوانەی پەرلەمان بكرێت، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت لەم هەفتەیەدا حكوومەت بودجە بۆ پەرلەمان رەوانە بكات.

 

عیسا گوتیشی: "پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو بە داواكاریی كوردەوە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت، بەڵام چاوەڕێ دەكرێت حكوومەتی عێراق راپۆرتی خۆی تەواو بكات ئینجا هەرێم لەبارەی داواكاریی كوردەوە گفتوگۆیان لەگەڵ دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك پێك هێندراوە و هەر كاتێك حكوومەت راپۆرتی خۆی تەواو كرد، لیژنەكەی ئێمە گفتوگۆیان لەگەڵ دەكات و داواكاریی كورد لەو پڕۆژەیاسایەدا جێگیر دەكرێت، كە دواتریش بۆ پەسەندكردن رەوانەی پەرلەمان دەكرێت".

 

بڵند ئیبراهیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار