چاودێرێکی سیاسی: سەردانی سەرۆکی هەرێم لە کاتێکی زۆر گونجاو و گرنگدا بوو
__2019_11_14_h20m36s35__HK.jpg)
سلێمانی -KDP.info- شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به گرنگیی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كاته هه‌ستیاره‌كاندا زوو ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات و به‌م سهردانەیشی چه‌ند په‌یامێكی گه‌یاند.
بارزان عوسمان، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا گوتی: "وه‌ك لایه‌نێكی دیپلۆماسی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، کە سیاسییه‌كی به‌ئه‌زموونه، له هه‌موو كات و ساته هه‌ستیاره‌كاندا زوو ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات و دێته ناو كێشه و بابه‌ته‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش خاڵێكی هه‌ره گرنگە له شێوازی سیاسه‌ت و ئیداره‌داندا، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌زموونی نێچیرڤان بارزانی."
عوسمان گوتیشی: "خاڵێكی گرنگی تری ئه‌و سه‌ردانه، چه‌ند مه‌سجێكی به عێراق و ده‌وروبه‌ر داوه له‌باره‌ی كۆی كێشه‌كان كه له عێراقدا ده‌گوزه‌رێ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به شه‌قامی عێراقی گوت: "ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان دابڕاو نین له‌و كێشانه‌ی له عێراقدا هه‌یه. په‌یامێكی تر ئه‌وه‌یه کە لایه‌نه سیاسییه‌كان و شه‌قامی عێراق تێ بگه‌ن له‌وه‌ی كوردستان چی ده‌وێت و له دووره‌وه واپێشان نه‌درێ، كه هه‌رێمی كوردستا دژی مافه‌كانی خه‌ڵكی عێراقە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "له‌م قۆناغه‌ی ئێستای عێراقدا و له‌م گهنگهشانهدا كه وڵاتانی زلهێز و هه‌رێمیش پێوه‌ی سه‌رقاڵن، زۆر گرنگه هه‌رێمی كوردستان حزووری هه‌بێت و كاراكته‌رێكی كارا بێت و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پێشێل نه‌كرێت، به‌تایبه‌ت مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی، بۆیه هه‌نگاوێكی زۆر باش بوو و له كاتی گونجاو‌دا بوو، چونكه هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ئه‌م ده‌رفه‌ته دژی هه‌رێمی كوردستان بقۆزنه‌وه. ڕوویه‌كی تری سه‌ردانه‌كه، یه‌كگرتووییی نێوماڵی كوردی پێشان دا."
زریان كەمال




