٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێگاوبانی هەولێر: 85%ـی پڕۆژەكانی چاككردنەوەی رێگاوبانەكان تەواو بوون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری رێگاوبانی هەولێر، دوازانیاری لەبارەی چاككردنەوەی رێگاوبانەكانی سنووری هەولێر دەخاتە ڕوو، كە پێشتر بە فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕی  10 ملیار دیناری بۆ تەرخان كرابوو.

ئەندازیار دڵشاد عیمادەددین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بە گوێرەی ئەو بڕیارەی كە ئەنجوومەنی وەزیران دەریكردبوو، دەبێ لە 70 ڕۆژدا سەرجەم رێگاكانی كوردستان چاك بكرێنەوە، لە سنووری هەولێریش كارەكان بە شێوەیەكی زۆر باش بەڕێوە چوونە و نزیكەی 85%ـی كارەكان تەواو بوونە و لە ماوەی 30 رۆژی داهاتووشدا سەرجەم رێگاكانی سنووری هەولێر چاك دەكرێنەوە و دەخرێنە خزمەت هاووڵاتیانەوە.

بەڕێوەبەری رێگاوبانی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، حكوومەتی هەرێم بۆ چاككردنەوەی رێگاكانی سنووری هەولێر، 10 ملیار دیناری تەرخان كردبوو، كە بۆ 22 رێگای سەرەكی بووە و لە ئێستاشدا بە بەردەوامی كاریان تێدا دەكرێت.

 

هێدی كاكەیی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار