بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە حاجی عومەر هێرۆیی دەكات

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز حاجی عومەر هێرۆیی
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری كۆمەڵایەتیی دەڤەری راپەڕین (حاجی مەحمود هێرۆیی) برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
هاوخەمیی خۆمان بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خزم و دۆستانتان دەكەین.
خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی
13ـی11ـی2019




