پرسگهلێك لە ئارادان و پێویستە لەگەڵ بەغدا گفتوگۆیان لەسەر بكرێت

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك گەیشتە بەغدا، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، بۆ ئەم قۆناغە سەردانەكە زۆر گرنگە و بڕیاریشە لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆببێتەوە، چونكە زۆر پرسی گرنگ هەن لەگەڵ بەغدا باس بكرێن.
د. ڤیان سەبری ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا لەم قۆناغە هەستیارەدا، گرنگیی زۆری هەیە، بە تایبەت پرسی خۆپیشاندان و پشتگیریی حكوومەت و هەمواری دەستوور و بودجە لە ئارادان، كە پێویستە لەگەڵ بەغدا گفتوگۆیان لەسەر بكرێت.
سەبری گوتیشی، لە ئێستادا لەگەڵ سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە و دواتریش دەچێتە كۆشكی سەلام لای سەرۆككۆمار و لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش كۆدهبێتەوە.
بڵند ئیبراهیم




