مەسعوود تەک: سەرۆکوەزیرانی هەرێم جەخت لە یەکڕیزیی کورد دەکات

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە یەکڕیزیی گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان دەکات.
مەسعوود تەک، لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: ''کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت زۆر ئەرێنی بوو، ئەو پشتیوانیی هەموو هەنگاوێک دەکات بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە هەموو جیهان بۆ ئەوەی مافی کورد لە جیهاندا پارێزراو بێت."
دەشڵێ: "ئەوەشمان باس کرد کە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا پرسی سەرەکییە و دەبێ چارەسەری بکرێت، بەڵام بە شێوەیەکی ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژی، چونکە چارەسەرکردنی پرسی کورد بە واتای جێگیربوونی ئاسایشە لە ناوچەکەدا."
کــاروان بــاعەدری




