چاودێرێكی سیاسی: هه‌موو لایه‌نه‌كان پشتگیریی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی حكوومه‌تی ئێستا ده‌ربڕیوه
__2019_11_10_h16m13s17__ER.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- چاودێرێكی سیاسی گوتی، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه حكوومه‌تی ئێستا به‌رده‌وام بێت و هه‌مووانیش پشتگیریی حكوومه‌تی ئێستا ده‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن حكوومه‌ت نه‌مێنێت فه‌وزا دروست ده‌بێت و ده‌بێته مه‌ترسییەكی گه‌وره، بۆیه حكوومه‌تی ئێستا له كاری خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت و ناگۆڕدرێت.
چاودێری سیاسی و ماموستای زانكۆ، د. بوخاری عه‌بدوڵڵا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌و داواكارییه‌ی ده‌كرێت بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی عێراق گۆڕینێكی جددی نییه و له جێی خۆیدا نییه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكرێت، پێویسته هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییەکە نه‌مێنێت و ئه‌وكاتیش فه‌وزا پەیدا ده‌بێت و بۆشاییه‌كی ده‌ستووریی لێ دەکەوێتەوە، بۆیه هه‌موو لایه‌نه‌كانی نێو حكوومه‌ت و ئه‌وانه‌ی دیكەش پشتگیری له عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن بۆ ئەوەی له ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام بێت و داواكاریی خۆپێشانده‌رانیش جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه هه‌موو لایه‌ك كۆكن لەسەر ئەوەی کە حكوومه‌ت بمێنێت."
د. بوخاری عه‌بدوڵڵا گوتیشی: "هۆكاری سه‌ره‌كیی خۆپێشاندانه‌كان ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوودا هیچ بۆ عێراقییه‌كان نه‌كراوه و عێراق پڕ بووه له گه‌نده‌ڵی، ئه‌مه له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكەوە ده‌ستی دره‌كی و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له‌پشت ئه‌و خۆپێشاندانەوەن، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه ترساون كه ئه‌م دۆخه‌ی هه‌یه مه‌ترسیداره و پشتگیری له سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌ن، کە داواكارییه‌كانی خۆپێشاندەران جێبه‌جێ بكرێت و حكوومه‌ت به‌رده‌وام بێت."
بڵند ئیبراهیم




