سهرۆك بارزانی سوپاسی سهرۆك و گەلی فهرهنسا دەكات

هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی١٠ـی٢٠١٩، لەڕێگەی تویتێكەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێكی نووسیوه و تێیدا هاتووە "سەرۆك ماكرۆن سوپاس بۆ ئێوە و سوپاس بۆ گەلی فڕەنسا".
شایەنی باسە فڕەنسا بە بەردەوام یەكێك بووە لەو وڵاتانەی كە داكۆكی لە مافەكانی گەلی كوردستان كردووە لە نەهامەتی و كارەساتەكانی بەسەریدا هاتووە پاڵپشتی لێ كردووە و هەڵوێستی مرۆڤانەی بەبەردەوام هەبووە.





