٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی سەردانی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  رۆژی شەممە ٥ـی ١٠ـی ٢٠١٩ سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری دهۆك سەردانی بارەگای لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، و لە ڵایەن بەرپرسی لق و ژمارەیەک بەرپرسی حیزبی و ئیداریی سنووری لقی یەک پێشوازی لێکرا.

لەو کۆبوونەوەیەكدا سەرۆک بارزانی لە ڕەوش و بارودۆخی پارێزگای دهۆکی پرسی و بیروڕای لەگەڵ ئامادەبووان لەسەر بابەتە هەنووکەییەکان و باشترکردنی ڕەوش و گوزەرانی پارێزگاکە ئاڵوگۆڕ کرد.
لە بەشێکی تری دانیشتنەکە دا سەرۆک بارزانی سوپاسی خەلکی دهۆک و جەماوەری پارتی لەم دەڤەرە کرد بۆ ئەوڕۆلەی هەیانبوو لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە لە شەری دژی تیرۆرستانی داعش و ئەو پێشوازییە گەرمەی لە ئاوارەکانییان کرد،

هەروەها سوپاسی ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بۆ خۆڕاگری و سەرخستنی پارتی لە قۆناغە دژوارەکان و خزمەتکردنی خەڵک.

هەواڵی پەیوەندیدار